میدیای ئەمریکی:

تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار گیراوی داعش گواستراونەتەوە عێراق

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار کەسی لە حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش کە لە زیندانەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا راگیراون، بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لەودیو سنوورەکانی عێراق گواستراوەتەوە.

ئەم ئۆپراسیۆنە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییە ئەمنییەکان دوای هەڵاتنی بەکۆمەڵ لە لانیکەم لە زیندانێک لە سوریا و پرسیاری جددی لەبارەی چارەنووسی دەستگیرکراوەکان دەوروژێنێت.

عێراق بەڵێنیداوە دادگاییکردنی ئەو زیندانیانە بکات و رەنگە زۆرێکیان رووبەڕووی تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر ببنەوە.

لە کۆتایی مانگی یەکی رابردوودا دیمەشق درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی بۆ ماوەی پازدە رۆژ راگەیاند، کە تا رادەیەکی زۆر کۆتایی بە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزە کوردییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هێنابوو، دواتریش رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا.

شەڕ و پێکدادانەکان مەترسییەکی بەرفراوانی لە دەوروبەری زیندانەکانی دەستبەسەرکراوانی داعش لەو ناوچەیە دروست کردبوو، کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.

ئەمریکا چەکدارانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە دەگوازێتە...

ئەمریکا چەکدارانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق