وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 1

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم 120 ملیار دینارەکەی خستەسەر هەژماری بەغدا

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 1ـی ئەمساڵ خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.2.2026  بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەموو مانگێک دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی 120 ملیار دینارەکەی دایە بەغدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەست بە خەرجکردنی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

موچە دەنگى نییە؛ فەرمانبەرانى عێراق وەریانگرت

موچە دەنگى نییە؛ فەرمانبەرانى عێراق وەریانگرت