جێگری سەرۆکی ئەمریکا:

“ئەوەی کە خامنەیی و ترەمپ ناتوانن راستەوخۆ قسە بکەن دانوستانەکان ئاڵۆز دەکات”

964+

شۆڕش قادری

جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەوەی کە خامنەیی و ترەمپ ناتوانن راستەخۆ قسە بکەن، دانوستانەکان ئاڵۆز دەکات.

جەی دی ڤەنس جێگری دۆناڵد ترەمپ بە میدیای ئەمریکی راگەیاندووە، “بڕیاردەری سەرەکی ئێران رێبەری ئەو وڵاتەیە، سەرۆک کۆمار پێگەیەکی ئەوتۆی نییە و پێدەچێت وەزیری دەرەوە لەگەڵ رێبەرەکەیان قسە دەکات و تاکە کەسێکە کە ئێمە لەڕێی ئەوەوە لە پەیوەندیدا بووین”.

ڤەنس بە ئاماژە پێدان بەوەی کە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوتاکانی وەک ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا و شی جینگپینگ سەرۆکی چین بە تەلەفۆن قسە دەکات، رایگەیاندووە، “ئەوەی کە ناتوانین راستەخۆ لەگەڵ رێبەری ئێران قسە بکەین، بەڕاستی شتێکی نائاساییە و بەتەواوەتی پڕۆسەی دیپلۆماسی زەحمەت و ئاڵۆز دەکات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە کاتژمێر 10 سبەینێ هەینی 6.2.2026 هەردوو شاندی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆببنەوە.

ترەمپ: دەبێت رێبەری ئێران زۆر نیگەران بێت

ترەمپ: دەبێت رێبەری ئێران زۆر نیگەران بێت

ئێران نایەوێت لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات

ئێران نایەوێت لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات