کێڵانی رەز بە شێوازی کۆن بەردەوامە
+964
ئاکام غەفور
سەرەڕای هەبوونی ئامێری پێشکەوتوو بۆ کێلانی رەز، بەڵام هێشتا بۆ جووتکردن و کێڵان پشت بە شێوازی کۆن دەبەسترێت.
لە کۆندا بەهۆی نەبوونی ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی، بە ئاژەڵ کێڵانی رەز ئەنجامدەدرا.
جوتیارەکان دەڵێن هۆکاری پشت بەستنیان بە شێوازی کۆن، بەهۆی سەختی شوێنەکانەوەیە، ئامێری وەک تراکتۆر ناگاتە ئەو شوێنانە.
بە وتەی ئەو جوتیارانە کاری جووتکردن بە ئاژەڵ قورسە، هەموو کەسێک ناتوانێ بیکات، ئەوان رۆژانە 8 کاتژمێر کار دەکەن، کرێی رۆژانەیان 90 بۆ 120 هەزار دینارە.