ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند - وێنە؛ ئاسایشی سلێمانی
"بۆ خۆحەشاردان هاتوونەتە سنوورەکە"
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 7 تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند
964+
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند و دەڵێت، بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتوونەتە سنوورەکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچووونەکانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا و لە مانگی 1ـی 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا حەوت تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق دەستگیر بکەن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی 4 لە یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.