بە مەراسیم پێشوازی لێ‌کرا
نوره‌دین عیسا وه‌ك پارێزگاری حه‌سه‌كه به فه‌رمی دەستبەکار بوو
964+
فەرهاد حەسەن
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر خانیكا به فه‌رمی وه‌كو پارێزگاری حه‌سه‌كه دەستبەکار بوو و له‌مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریشدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی لێكرا.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بلاویکردەوە ، لە کاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چوارڕانی حه‌مامه له حه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌ئاستێكی جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لە نوره‌دین عیسا وه‌كو پارێزگاری حەسەکە کرا، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه دانپێدانراوه ده‌ستبه‌كاربوو.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د له ساڵی 1969 له شاری قامیشلۆ له‌دایكبووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دیپلۆمی ئه‌ندازیاری میكانیكی و كاره‌بایه له زانكۆی دیمه‌شق.
له ساڵی 1991 تا ساڵی 2012 وه‌ك ئه‌ندازیار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ كاری كردووه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، به‌هۆی به‌شداریكردنی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی رژێمی به‌عس، كه بووه هۆی گۆشه‌گیریی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمه‌وه.
نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه له بواری سه‌ربازی و به‌رگری له ناوچه‌كه‌دا كاریكردووه، یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ئۆكتۆبه‌ری 2015 بوه‌ته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده بووه.
دیاریكردنی پارێزگاری حه‌سه‌كه له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شق دێت، بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه‌ی باڵا له حكومه‌تی دیمه‌شق له‌لایه‌ن كورده‌وه دیاری بكرێن.