باران پەکیخستبوو

وێستگەی زێڕینۆک چاککرایەوە

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

خوڕی و بەردەوامی بارانەکی شەوی رابردوو، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای لە سلێمانی پەکخست کە پێنج گەڕەکی بەسەرەوە بوو.

شەوی رابردوو، وێستگەی زێرینۆک بەهۆی بارانە بە خوڕەکە پەکی کەوت و بەو هۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکەکانی خەبات، حاجیاوا، تاوەرەکان زێڕینۆک بێ کارەبا بوون.

وێستگەی زێڕینۆک، وێستگەیەکی 33 کەیڤییە و لە رێگای پێنج فیدەرەوە کارەبا بۆ پێنج گەڕەکی سلێمانی دابین دەکات.

تیمی چاککردنەوەی کارەبای سلێمانی، لە بەیانییەوە سەرقاڵی چاککردنەوەی وێستگەکەن و بەقسەی پەیامنێری 964 بێت، لە کاتژمێر 12:40 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وێستگەکە چاک بووەتەوە.

کارمەندێکی وێستەگەکە کە نەیویست ناوی بهێندرێت بە 964ـی وت، وێستەگەکە چاککراوەتەوە بەڵام کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ کاری پێدەکرێت، ئەگەر گرفتی نەبێت ئەوا کارەبا بە هاوبەشان دەدرێتەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق