چەند دوورکەوتووەتەوە؟

کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا لە نزیک ئێران کشاوەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئەمنی بە میدیای ئێرانی وتووە کەشتیە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا،  لە بەندەری چابەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بۆ نزیک کەنداوی عەدەن لە نزیک یەمەن کشاوەتەوە.

کەشتیە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییە جۆری (USS Abraham Lincoln) بوو، ئەوە جگە لە هەبوونی چەند بەلەم و ژێردەرییاکەک.

میدیاکانی ئێرانی هەتا ئاژانسە فەرمییەکانی وە میهر لێدوانە هەواڵگیرییەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئەمڕۆ سێشەممە 3.2.2026 باسی لەوەکردووە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەواڵگری ئەمنی، کەشتیەکە، لەگەڵ چەند کەشتییەکی جەنگى و ژێردەریایی یاوەری لە دەوروبەری بەندەری چابەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کشاوەتەوە.

کەشتییە ئەمریکییەکە بە دووری نزیکەی هەزار و 400 کیلۆمەتر لە لە نزیک کەنداوی عەدەن لە باشووری یەمەن جێگیر بووە، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی رۆژی هەینی بڕیارە لە ئیستەنبووڵ ئێران و ئەمریکا بۆ بەرنامەی و رێککەوتن لەسەری کۆببنەوە.

"هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەبەرەوپێشچوون دان"