سەعاتی سفر
هەر لە رۆژئاواوە تا بەزمی قومارکردن لەسەر شەڕی ئەمریکا و ئێران و زانیاری نەبیستراو لەبارەی شەڕە گەوەرەکەوە
964+
توانا نەقی
هەر لە رۆژئاواوە تا بەزمی قومارکردن لەسەر شەڕی ئەمریکا و ئێران و زانیاری نەبیستراو لەبارەی شەڕە گەوەرەکەوە لە ئەم ئەڵقەی کاتژمێری سفر باسکراوە.
عەقید سەلام راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لە بەرنامەکەدا باسی ئەوە دەکا، هێزەکانی رۆژئاوا تۆکمە و بەباوڕەن بۆ قەزیەکە و بەگیانی خۆیان قوربانی دەدەن ئەمە زۆر جێگەی ئومێدە.
لە باسی ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران باسی لەوەکرد، ئێستا کەشتیگەلی زەبەلاحی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەکە بە دەیان فڕۆەکە و چەک و تەکنەلۆژیاوە و ئامادەب بۆ لێدان لە ئێران.
سەبارەت بە ئامادەگی ئێران و بۆ رووبەڕووبوونەوە دەڵێت، ئەگەر ئێڕان بە مەرجەکانی ئەمریکا رازی بێت مانای رەوایەتی دانە بە لەناوچوونی، هەروەها لەدوای شەڕی 12ـە رۆژەوە ئێران سیستمی بەرگری ئاسمانی لە روسیاو چین وەرگرتووە و توانای زیتری بە گەشەپێدانی پرۆگرامی موشەکی داوە و پێشکەوتووە.
هەرچی دەربارەی شەڕی روسیا و ئۆکراینە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەرچەندە ئاگربەستی کاتی هەیە بەڵام هێشتا رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی و زەبریشی پێگەیشووە.