مامۆستایان
لە کفرى گردبوونەوە بۆ موچە ئەنجامدرا
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
بەهۆى دواکەوتنى موچە و نەبوونى هیچ هەواڵێکى خۆش لەبارەى موچەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک مامۆستاى قەزاى کفرى گردبوونەوە.
ھاشم ساڵح، یەکێکە لەو مامۆستایانەی بەشدارە لە گردبونەوەکە کردووە بە 964ـى وت،”بێباکی دەسەڵات بەرامبەر موچەخۆران وایلێکردین ئەمڕۆ گردبونەوە ئەنجام بدەین و بێینە سەرشەقام بۆ داواکردنی مافی خۆمان کە موچەیە”.
“ئەمڕۆ دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانە و لەرۆژانی داھاتوش بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی دەوام”، ھاشم ساڵح وای وت.
وەک باسى دەکات، گردبوونەوەکەیان تەنیا بۆ دواکەوتنى موچە نییە، بەڵکو گەڕاندنەوەى پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، بەشێکى ترن لە داواکارییەکانیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح