لە چاوەڕوانیدان

بڕیارە کەمێکى تر ئاسایشى ناوخۆى سوریا بچنە ناو حەسەکە

964+
ئۆفێسکى 964 لە رۆژئاواى کوردستان

رۆژنامەنوسان و ژمارەیەک لە بەرپرسانى هەسەدە، لە دەروازەى شارى حەسەکە چاوەڕێى گەیشتنى هێزەکەى ئاسایشى ناوخۆى سوریان بۆ شارى حەسەکە.

ئەمڕۆ قۆناغى یەکەمى جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و حكومەتی كاتیی سوریا، بڕیارە کاروانێکى هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆى سوریا بە یاوەری هێزی هاوپەیمانان بچنە ناو شاری حەسەكە.

لە ئێستادا، رۆژنامەوانان و بەرپرسانى هەسەدە کە فەرهاد شامى، وتەبێژى هەسەدەى تێدایە، لە فولکەى غەزل، چاوەڕێى گەیشتنى کاروانەکەن و لە تەواوى شارى حەسەکەش، قەدەغەى هاتوچۆى راگەیەنراوە.

بەپێى زانیارییەکانى، نوسینگەى 964 لە رۆژئاواى کوردستان، بڕیارە کاروانەکە لە نێوان کاتژمێر 2 بۆ 3ـى پاشنیوەڕۆ، بگەنە حەسەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح