بۆ قۆناغی بنەڕەتی
قوتابخانەیەکی کەلار کتێبخانەی شەهید دەنیزی کردەوە
964+
میلاد جلال – گەرمیان
دەنیز بووە بە سیمبوڵ بۆ ھەموو کوردێک، ئەمڕۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کەلار کتێبخانەیەک بەناوی شەھید دەنیز کرایەوە و هەموو خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی دەتوانن بچن لەوێ کتێب بخوێننەوە و چالاکی ئەنجام بدەن.
کتێبخانەکە زیاتر لە 500 کتێبی تێدایە، خوێندکارانی قوتابخانەکە ئەوکاتانەی کە وانەیان نیە دەتوانن بڕۆنە کتێبخانەکە و کتێبی دڵخوازی خۆیان بخوێننەوە.
ھیوا رۆستەم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی بانەی بنەڕەتی بە964ى وت، نزیکەی شەش مانگە سەرقاڵی ئەم کتێبخانەیەن، بەڵام ھیچ ناوێکمان بۆی دیاری نەکردبوو.
بەڵام، دوای شەھیدکردنی دەنیز ئەو کچە شەڕڤانەی لە رۆژئاوا لە باڵەخانەیەک خرایە خوارەوە، ئیتر ناوی دەنیز بوو بە سیمبوڵێک و ئەوانیش کتێبخانەکەیان ناوناوە شەھید دەنیز.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا