دیمەنێک لە سەردانی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر
سەردانی سلێمانیش دەکەن
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە هەولێر
964+
ئەحمەد مستەفا
نوسینگەکەی دەڵێ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەردانێک گەیشتنە هەولێر و دواتر دەچنە سلێمانی.
ئەوان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی و سەرکردە لە چوارجێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ هادی عامری و موحسین مەندەلاوی خاوەن کیان و سەرکردە لە چوارچێوەکە.
شاندەکە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هاتوون، رەنگە دۆخە سیاسییەکەش لە ناوچەکە تەوەرێکی سەرەکی بێت و بیانەوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە بکەن.