لێزان و روخۆش

وەستا بچووکەکەی خورماڵ

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

رەوشت گۆرانی تەمەن 16 ساڵ، ماوەی دوو مانگە لەناو بازاڕی خورماڵ وەرشەیەکی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانی داناوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە شاگردی و فێربوونی پیشەکەی، ئێستا خۆی بووەتە وەستا و خاوەنکار.
رەوشت ھەر لە بچووکییەوە حەز و خولیای بۆ ئەم ئیشە ھەبووە، ئەو لە زووەوە دەس و پەنجەی لەگەڵ ئامێرە کارەباییەکاندا نەرمکردووە، و ماڵەوەشیان دوای بینینی بەھرەکەی و خولیاکەی رێگریان نەکردووە، و بگرە ھاوکار و پاڵپشتی بوون.
سەرەتا، شەش مانگ شاگردی فیتەر بووە، و دواتر خولیاکەی بەرەو لای ئامێرە کارەباییەکانی راکێشاوە، و دوای دوو ساڵ لە شاگردێتی ئێستە خۆی وەستا و خاوەنکاری خۆیەتی.
پاڵپشتی و ھاندانی ماڵەوە، کەسوکاری و خەڵکیش وای لە رەوشت کردووە بە ئومێدێکی گەورەوە بێتە بازاڕی کار، خۆشی ھێندا رووخۆش و ئاقڵە، کە مشتەری ھەر حەز دەکات بچێتە لایی، و بەدەم چاککردنەوەی ئامێرەکانیەوە، دوو قسەی خۆشیشی لەگەڵبکات، وەک خۆی دەڵێت:” من بچووکترین وەستای خورماڵم، و دەمەوێت ببمە وەستایەکی بەناوبانگ”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

35 ساڵە دارتاشە دەستڕەنگینەکەی کەلارە

35 ساڵە دارتاشە دەستڕەنگینەکەی کەلارە