قوتابخانەیەک سەوز دەکات

ژینگەی سلێمانی بەنزینخانەیەکی پابەندکرد پڕۆژەی لەبرى سەوزكردن جێبەجێ بکات

964+

فەرهاد حەسەن

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دەڵێت، پڕۆژەی لەبرى سەوزكردن وەك ستراتیژیەک بۆ داهاتوو لە سنوورەکەیان جێبەجێدەکەن و ئەمجارەش بەنزینخانەیەکی شارەکایان پابەندکردوە ئەم کارە بکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەکە، وەك يەكێك لە رێكارە هەرە گرنگەکان بۆ زيادكردنى رووبەرى سەوزايى شار لە رێگەی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن دەستکرا بەسەوزكردنى قوتابخانەی هەرسینی بنەڕەتی لەلایەن خاوەن پڕۆژەی بەنزینخانەی کارا.

ئەو رووبەرەی پێویستە بەنزینخانەکە سەوزی بکات بریتییە لە 370 مەتر دووجا.

دەشڵێت، وەكو بەشێك لە پڕۆژەى لەبری سەوزكردن، پێویستە خاوەن پڕۆژه پابەندە بێت بە خزمەتكردن و پاراستنی ئەو رووبەره سەوزاييە بەشێوەیەکی هەمیشەیی و دابينكردنی سەرجەم پيداويستييەكان.

ژینگه‌ى هه‌ولێر 1200 مه‌تر دوجا وه‌زاره‌تى خوێندنى با...

ژینگه‌ى هه‌ولێر 1200 مه‌تر دوجا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى سه‌وزكرد