لە یادگاری هەڵەبجەوە

خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە داوایەکیان بۆ نێردرا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو خانەوادانەی لە هەڵەبجە کوڕ و کچ، یان باوک و دایکیان شەهیدی شارەکەن و ناویان لەسەر کێلەکانی گۆڕستانی سمبولی نەنوسراوە، با بچن بۆ بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە.

چوونەکەیان بۆ ئەوەیە، ناویان لەسەر کێلەکان تۆمار بکرێ.

محەمەد حەمەسەعید، بەرێوەبەر لە بەرێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە لە نوسراوێکدا کە بۆ 964ی ناردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.2.2026 لە رێگەی ئاگاداری خانەوادەی شەهیدەکان ئاگاداردەکەنەوە، ئەو کەس و خانەوادانەی ناویان لەسەر کێلەکانی گۆرستانی سیمبولی نییە، سەردانیان بکەن.

هەڵەبجە لە مێژوی خۆی رووبەری کیمیایی بارانکردنی سەخت و ئەنفالکردن بووەتەوە.

وەک بەڕێوەبەرەکە باسی دەکات، سەردانکردنەکە بۆ ئەوەیە ناوی هەموو ئەو کەسانەی لەبیرکراون، یان بەهۆکارێک ناویان نەنوسراوە بخرێتە سەر کێلەکانی گۆرستانی سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوە ناوەندی هەڵەبجە و وەک سیمبوڵی شەهیدانی شارەکە بناغەکراوە.

دەقی ئاگادارییەکە؛