"وەک زاوایەک بەڕێیدەکەین"
لە بەردەم هۆڵی کاکەڕەش خەڵکێکی زۆر بۆ پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد وەستاون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە بەردەم هۆڵی کاکەڕەش لە کەرکوک خەڵکێکی زۆر بۆ پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد وەستاون و کەمێکی دیکە بەرەو گۆڕستان بەڕێدەکرێت.
شکۆفە محەمەد چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی بە تارای سوور و سینییەک چێکلێتەوە وەستاوە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “شەهید نامرێ، شەهید ئەحمەد ژنی نەهێنابوو، بۆیە ئێستاش بەتارای سوورەوە و وەک زاوایەک بەڕێیدەکەین”.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیم ئاوا بەخاک دەسپێردرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری