ئەمشەو لە ئامێزی هاوڵاتیانی پایتەخت دەمێنێتەوە
تەرمی شەهید ئەحمەد گەیەندرایە مزگەوتی شەهید سەردار لە هەولێر
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن گەیەندرایە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی لە هەولێر و بەسەدان هاوڵاتی پایتەخت و شارەکانی دیکەی کوردستان ئامێزی گەرمیان بۆ کردەوە.
خەڵكێکی زۆر بۆ دڵنەوایی کەسوکاری شەهید ئەحمەد چوونەتە بەردەم مزگەوت، ئەمشەو تەرمەکەی لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی دەمێنێتەوە، بەیانی زوو بەڕێدەکرێت بۆ زێدی خۆی لە کەرکوک و لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاک دەسپێردرێت.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری