"بە گەنمەکوتاو گەرمیان دەکەینەوە"
لە شەقامی سالمی سلێمانی بەخۆڕایی خزمەتی خۆپیشاندەران دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لەناو گردبوونەوە جەماوەرییەکەی سلێمانی، هەندێک لە هاوڵاتیان بێ بەرامبەر چایی و خواردن دەدەن بە خۆپیشاندەران و خزمەتیان دەکەن.
عەلی ئەحمەد خاوەنی یەکێک لە چێشتخانەکانی سلێمانی مەنجەڵێک گەنمەکوتاوی بردووەتە سەر شەقامی سالم و بە 964ـی وت، “بێ بەرامبەر گەنمەکوتاو و چایی دەدەین بە هاوڵاتیان و بەم شێوەیەیە لەم کەشە ساردەدا گەرمیان دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ستافێکیان ناردووەتەوە رۆژئاوای کوردستان و لەوێش خزمەتی شەڕڤانان و خەڵکی لێقەوماوی ئەو بەشەی کوردستان دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری