وەک هەڵوێستێک

درێژییەکەى 11 مەترە؛ قەڵاى هەولێر کەزى هۆنیوەتەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

تەنیا کچان و ژنانمان کەزییەکانیان ناهۆننەوە، ئەوەتا قەڵاى هەولێریش ئەمڕۆ کەزی کردووە و بە نەخشى رەنگى ئاڵاى کوردستانە و درێژییەکەى 11 مەترە.

تارا خەلیل، بەرپرسى دەزگاى مرۆیى چەلەبى کە دیزاینەرى کارەکەیە بە 964ـى وت،”ماوەى نۆ رۆژە سەرقاڵن تا توانیویانە کەزییەکى 11 مەترى بهۆننەوە کە لە کراسى جلى کوردى ژنان دروستکراوە”.

کەزییەکە پیشاندانى هەڵوێستێکە دژى بڕینى کەزى کچە شەڕڤانێک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە و لە ماوەى رۆژانى رابردووش، لەناوخۆ و دەرەوەى کوردستان، هەڵمەتى هۆنینەوەى کەزى دەستیپێکرد و هەزاران ژن و کچ، کەزییەکانیان هۆنییەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سلێمانى درێژترین کەزى دەهۆنێتەوە و مۆنۆنێنتى کەزى بنی...

سلێمانى درێژترین کەزى دەهۆنێتەوە و مۆنۆنێنتى کەزى بنیات دەنێت