بەرزە

نرخى نەوت لەبن 70 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

دواى بەرزبوونەوەکەى دوێنێ نرخى نەوت، ئەمڕۆ هەینى 30.1.2026 نرخی نەوت رووى لە دابەزین کردەوە، بەڵام هێشتا لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.98 دۆلار دابەزیوە و گەیشتووە بە 69 دۆلار و 73 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 1.13 دۆلار دابەزیوە و گەیشتووە 64 دۆلار و 33 سەنت.

هەرچەندە بۆ ئەمڕۆ نرخەکە رووى لە دابەزین کردووە، بەڵام هێشتا نرخى نەوت بەرزە و هۆکارى سەرەکى بەرزییەکەش، پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان هەیە لە ئەمریكا، كە بەهۆی سەرمای سەختی ئەم زستانەوە چەند ناوچەیەکی وڵاتەوە تووشی تەنگژە بووە و بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە.

بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جوڵاندووە و بەرزیان كردووەتەوە.

کەسی یەکەمی سۆمۆ؛ رێکەوتنی نەوتی سەرکەوتوو بوو

کەسی یەکەمی سۆمۆ؛ رێکەوتنی نەوتی سەرکەوتوو بوو