یەکێک بە دارشەقەوە چوو بوو

ئەو دوو منداڵەی ئاڵایان لە شان کرد، وێنەیان کرا بەبەرگی خوێندن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو دوو منداڵەی بوون بە هێمای بەرزی نیشتمانپەروەری و ئاڵای کوردستانیان لە شان کردبوو، وە لەسەر ئاستی شەقامی کوردی وەک سمبوولی یەکبوونی کورد و ئیرادە بینران، وێنەکانیان دەخرێتە سەر بەرگری کتێبی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان لە دوو قۆناغ.

ئەم رۆژانە، باشوور کوردستان سمبوڵێکی گەورەی پشتیوانی بوو بۆ دۆخی رۆژئاوا بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای عەرەبی سوریا، لەو دیمەنانەی بۆ گردبوونەوە ئەنجام دەدران، وێنەی دوو منداڵ زۆرترین کاردانەوەی دروست کرد.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاری داوە و دەڵێت، وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەریی و خۆشەویستی کوردستانن ،دەخەینە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن و بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو، وە چاپ دەکرێن.

منداڵێکی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەولێر، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی،وە منداڵێکی (دوو ساڵ و سێ مانگ) لە سلێمانی، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەربەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

دەقی بڕیارەکان:

بڕیارماندا : وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەریی و خۆشەویستی کوردستانن ، بخەینە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن و بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو چاپبکرێن . منداڵێکی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەولێر، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی. وەمنداڵێکی (دوو ساڵ و سێ مانگ) لە سلێمانی، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەربەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی. ئەم بابەتە مانایەکی قوڵی هەیە لەسەر پەروەردەکردنی نیشتیمانیانەی نەوە دوای نەوە .
ئالان حمە سعید صالح
وەزیری پەروەردە
٢٩ ی ١ ی ٢٠٢٦