یانه‌ی نه‌سڕ براده‌رێكی رۆناڵدۆ ده‌باته ریزه‌كانییه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
میدیاکانی سعوودیه ئاشکرایان کرد، یانەی نەسڕی سعوودی یەکەم گرێبەستی بۆ هاوینی داهاتوو یه‌كلاكردووه‌ته‌وه و هاوڕێیه‌كی رۆناڵدۆ ده‌گوازنه‌وه یانه‌كه‌یان.
ماڵپەڕی سعوودیه ریازییه، بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی نەسڕ گرێبەستێکی گەورەی دیکەی یەکلایی کردووەتەوە، دوای ئەوەی گەیشتە رێکەوتنێک بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی كۆڵۆمبی خوان كوادرادۆ، كه یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالییه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ” لە وەرزی داهاتووەوە خوان کوادرادۆ یاریزانی یانەی نەسڕه “.
کوادرادۆی تەمەن 30 ساڵان، کە تا 30ی حوزەیران گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتۆس هەیە، چەند ئۆفه‌رێكی دیكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆسیش ره‌تكردووه‌ته‌وه.
پێشتر كوادرادۆ و رۆناڵدۆ پێكه‌وه له یانه‌ی یوڤێنتۆس له 2018 تا 2021 پێكه‌وه یارییان ده‌كرد.