کەرکوکییە
یەکەم خۆبەخش لە رۆژئاوا گیانى بەخشى
964+
کاروان ساڵحى – کەرکوک
گەنجێکى خۆبەخشى تەمەن 23 ساڵان کە بە خۆبەخشى بۆ رۆژئاواى کوردستان رۆشتبوو، گیانى بەخشى.
گەنجەکە دانیشتووى کەرکوک بووە و لە ساڵى 2003 لە دایکبووە، هەفتەى رابردوو بە خۆبەخشى رووى لە رۆژئاواى کوردستان کردبوو.
جەمال حەداد مامى شەهیدەکە بە 964ـى وت،”بەداخەوە کوڕەکەمان لە حەسەکە شەهید بووە، بەڵام فەخرى پێوە دەکەین، چونکە بە ویستى خۆى ئەو رێگایەى هەڵبژاردووە”.
دەشڵێت: چاوەڕێى هەماهەنگین بۆ ئەوەى تەرمەکەى وەربگرینەوە و بەخاکى بسپێرین.
لەدواى رووداوەکانى رۆژئاواى کوردستان، ژمارەیەکى زۆرى گەنجانى خۆبەخشى باشوورى کوردستان، بۆ بەرخودان روویان لە رۆژئاوا کرد و ئەمەش یەکەم شەهیدى خۆبەخشە لە رۆژئاواى کوردستان لە بەرامبەر هێرشى گروپە چەکدارەکان و سوپاى روسیا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح