"پیشەییانە رووماڵ بکەن"

بەهۆی راپۆرتێکی میدیاییەوە؛ 36 هاووڵاتی بانە لەلایەن ئێرانەوە بێسەروشوێن کران

964+

وریا فەتاح

پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی میدیایی لە دەزگایەکی راگەیاندنی هەرێمى  کوردستان، 36 هاووڵاتی شاری بانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە رفێنراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە 964ـى وت،”رووداوەکە پەیوەندی بە پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەوە هەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتیانی رۆژهەڵات بۆ گەیاندنی هەواڵ و پەیوەندیکردن بە کەسوکاریان لە دەرەوە، روویان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان کردووە تا سوود لە تۆڕەکانی پەیوەندی عێراقی وەربگرن”.

وەک باسى دەکات، لە 13ی کانوونی دووەمدا، میدیایەکی هەرێمى کوردستان لە راپۆرتێکی “ناپیشەیی”دا، ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییانەی بڵاوکردووەتەوە کە چوونەتە سەر سنوور، بە جۆرێک ژمارەی تابلۆ و جۆری ئۆتۆمبێلەکان بە روونی لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون.

ر”ۆژی دواتر، 14ی کانوونی دووەم، دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران لە رێگەی لێکۆڵینەوە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، هەر 36 هاووڵاتییەکەی ناسیوەتەوە و دەستگیری کردوون، کە هەموویان دانیشتووی شاری بانەن” کامەران عوسمان واى وت.

کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا سوپای پاسداران هێزێکی زۆری لەسەر سنوورەکانی بانە و مەریوان بڵاوەپێکردووە و چەندین بازگەى نوێی داناوە، بۆ رێگریکردن و دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە بیەوێت بۆ گەیاندنی هەواڵ بچێتە سەر سنوورەکان.

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر ...

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر دەبن