بەهۆی زۆپاوە کچێک سووتا و گیانی لەدەستدا
لە داقوق
بەهۆی زۆپاوە کچێک سووتا و گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە گەڕەکی نەورۆز لە قەزای داقوق کچێک لەکاتی نەوت تێکردن لە زۆپای ماڵەکەیان، ئاگریگرت و گیانی لەدەستدا.
سەمیر جاسم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ـی وت، “ئەمشەو سێشەممە 27.1.2026 کچێک لەکاتی پڕکردنی تانکی زۆپای ماڵەکەیان، بەهۆی رژانی نەوت بەسەر بەشێکی زۆپاکە، ئاگر کەوتووەتەوە و جەستەی کچە سووتاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکە بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەقسەی سەمیر جاسم، کچەکە تەمەنی 39 ساڵە و دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوه.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری