ئامانجەکەی چییە؟

“کورد رزگار بکە” بووە بە پڕۆژە یاسا و دەبرێتە کۆنگرێس

964+

ئەحمەد مستەفا

سیناتۆر لیندزی گراهام لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، ئەم هەفتەیە پڕۆژە یاسای “کورد رزگار بکە” دەخاتە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، بە قسەی ئەو سیناتۆرە، بۆ سزادانی ئەو حکومەت و لایەنانەیە تێوەگلاون و دژ بە کوردن.

سیناتۆرەکە کەمێک پێش ئێستا 27.1.2026، لە تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەکەی هەبووە وە دەڵێ، ئامانجی پڕۆژە یاساکە سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر حکومەت و گروپێک، کە تێوەگلاون لە کردەوەی دوژمنکارانە دژی کورد.

ئەو چاوەڕوانی هەیە پڕۆژەکەی پشتگیری کۆماری و دیموکراتەکان بەدەست بهێنێ و دەڵێ، چاوەڕوان دەکەم پشتگیرییەکی بەهێزی دوولایەنە وەربگرێت و دەبێت میکانیزمێکی کاریگەری کارپێکردنی جێبەجێکردن لەخۆبگرێت.

گراهام دەشڵێ، بە نیگەرانییەکی جددییەوە لە نزیکەوە چاودێری خراپبوونی دۆخی سوریا دەکەم، کوردەکان لەژێر هەڕەشەی حکومەتی سوریادان، کە هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا کردووە.

ئەو خەمی ناوبانگی ئەمریکایەتی و دەڵێ، وازهێنان لە کوردەکان- کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوون لە شکستی خەلافەتی داعشدا- کارەساتێک دەبێت بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا.

ئەو قسانەی سیناتۆر، دوای ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوا و هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای سوریای عەرەبی بووم بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە جێگە نفووسی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”یە.

ئەمریکا بۆ عێراق؛ لە کۆنتڕۆڵی ئێراندابن هاوبەش نابین

ئەمریکا بۆ عێراق؛ لە کۆنتڕۆڵی ئێراندابن هاوبەش نابین