هاوکاریان نارد بۆ رۆژئاوا
قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ قوتابییەکانی فێری بەخشین دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
قوتابخانەی شاین لە چەمچەماڵ قوتابییە منداڵەکانی فێری بەخشین کردووە، لە بۆنەی پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستانیش خۆیان گەیاندە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا، هاوکاری کەسوکارەکانیان لە کەمپینەکە دانا.
بڕوا لایق، بەڕێوەبەری قوتابخانەی شاین، بە 964 ی وت، فێرکردنی منداڵان کە رابهێندرێن لەسەر بەخشین یەکێکە لە بنەماکانی پەروەردە کە ئەوان فێری منداڵەکانی قوتابخانەکەیانی دەکەن.
وتیشی “یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی پەروەردە بابەتی نەتەوەییە کە ئێمە لە قوتابخانەکەماندا زۆر گرنگی پێدەدەین و لەهەموو بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەسەر چالاکی جۆراوجۆر رایاندەهێنین”.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان وەکو قوتابخانەکەیان دوای ئەوەی کۆمەکیان بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکردەوە، چەند قوتابییەکیان کردە نوێنەرای سەرجەم قوتابیانی قوتابخانە و کۆمەکییەکەیان بەخشییە کەمپینەکەی چەمچەماڵ کە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا، بەڕێوەدەبرێت.