کچە بێژەرێکی عەرەب "کەزی کەرامەتە"

“کەزی” سنووری کوردستانی بەزاند و کاردانەوەی لەلای نەتەوەی دیکە دروستکردووە

964+

فەرهاد حەسەن

“هۆنینەوەی کەزی” تەنیا لە سنووری کوردستان نەماوەتەوە خۆی گەیاندە ناو ماڵە عەرەبەکان و کاردانەوەی جۆراوجۆری دروستکردووە.

کچە بێژەرێکی عەرەب لە کەناڵی (الرابعة)ـى عێراقی، لەو شوێنەی کە کاری پێشکەشکاری لێدەکات، دەستی بە هۆنینەوەی پرچی دەکات و “کەزی” دروستدەکات، بو توڕەییش قسە بەڕووی سەرۆکی کاتی سوریا و داعشەکان دەکات و دەڵێت ؛

لە رۆژهەڵاتی فورات، بە ناوی رزگارکردن

جۆلانی و داعشەکان هەموو ئەو کارانەی کردوویانە، هیچ پەیوەندییەکی بە رزگاردن و شەڕەوە نەبووە.

بڕینی “کەزی” کچە شەرڤانێکی کورد، نە بۆ پێویستییەکی سەربازییە و نە بۆ مەیدانیش بووە، بەڵکو ئەوەی کردوویانە کارێکی بە ئەنقەست بووە.

ئەمە نە سەرکەوتنە و نە پاڵەوانێتی و نە پیاوەتییە، بەڵکو ئەوە کارێکی قێزەبوون و بێزراوە، بە ئامانجگرتنی جەستە و ناسنامەیە.

کەرامەتی ژنان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە

لە سەرووی هەموو ئەمیرەکان

لە سەرووی هەموو داعشەکان

تەنانەت لەسەرووی هەموو فیکرەیەکی تووندڕەوییە

کەزی بە تەنیا پرچ نییە، بەڵکو شەرەف و کەرامەتیشە و ناشبڕدرێت.

وتەبێژی یەپەژە بۆ 964:

وتەبێژی یەپەژە بۆ 964: "کەزییەکانی باشوور مۆڕاڵی ئێمەن و تەسلیمبوون لای ئێمە نییە"

هونەرمەند نەرمین کاوانی: بە کەزی چقڵی چاوی دوژمن دەردە...

هونەرمەند نەرمین کاوانی: بە کەزی چقڵی چاوی دوژمن دەردەهێنین