"هەلێکی مێژوویی بۆ یەکبوونی کورد دروست بووە"

لە کەرکوک هاوڵاتیان لەبەردەم قەڵا پاڵپشتیان بۆ رۆژئاوا دووپاتکردوەوە

+964+964

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

چین و توێژەکانی شاری کەرکوک لە بەردەم قەڵای شارەکەیان بەدروشم و چالاکی جیاواز پاڵپشتی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.

هێمن میرەسپانی، مامۆستای ئایینی بە 964 ی وت ئەمڕۆ دوور لە بیروباوەڕی حزبی کۆبونەتەوە و بەیەکدەنگ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن، وتیشی “هەمیشە مامۆستایانی ئایینی کەرکوک پێشەنگی کار و چالاکییە نبەتەوەییەکان بوونە و ئەمڕۆش بەهەمان سێوە ئەو هەستەیان دووپات دەکەنەوە”.

سەرتیپ حسێن، هاوڵاتییەکی بەشداربووی گردبوونەوەکەیە بە 964 ی وت، کۆبانی و رۆژئاوا بە تەنیا نیین بە حزبەکانی باشووریشی وت “ئەمڕۆکە هەلێکی مێژووی بۆ یەکبوونی کورد هاتووەتە پێشەوە تکایە لەدەستی مەدەن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

خۆپێشاندان لە سلێمانی دەستیپێكرد

خۆپێشاندان لە سلێمانی دەستیپێكرد