نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
لەبن 66 دۆلارە
نرخت نەوت کەمێک بەرزبووەوە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەبن 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 97 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.14٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 61 و 18 سەنت مامەلەێ پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.10٪ بەرزبووەتەوە.
شارەزایانی بواری نەوت پێیانوایە، بەشێكی ئەم بەرزبوونەوەیە، پەیوەندی بە وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت بوو لە کێڵگە نەوتییەکانی کازاخستان، كە ئەویش ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک+ـە.