نوێنەرانی هەر چوار پارچە کۆبوونەوە و داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی دەکەن

 لە سکۆتڵەندا کوردان بۆ پشتگیری رۆژئاوا رژانە سەر شەقام

964+

بڵند عەلی – سکۆتلەندا

کوردانی نیشتەجێی سکۆتڵەندا لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لەبەردەم باڵەخانەی بی بی سی، پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و داوایان کرد دەنگی گەلی کورد بگاتە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان.

لە گردبوونەوەکەدا کە گەنجان، ژنان و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان تێیدا بەشداربوون، دروشمەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “بژی بەرخودانی رۆژئاوا” بەرزکرانەوە.

بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجیان لەم چالاکییە ئەوەیە کە میدیا جیهانییەکان و حکومەتی سکۆتڵەندا ئاگاداری ئەو دۆخە مرۆییە بن کە رووبەڕووی خەڵکی سڤیل لە رۆژئاوای کوردستان بووەتەوە، بە تایبەت هێرشەکان بۆ سەر ژێرخان و بژێوی هاوڵاتیان.

بەشداربووان کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لەوێ کۆببوونەوە، ئاماژەیان بەوە کرد،  “ئەمڕۆ رۆژی یەکگرتووییە” و جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ سنوورێک ناتوانێت رێگری لە هاوسۆزی کوردان بکات بۆ پاراستنی خاکەکەیان.

دڵدار خەلەپ، مامۆستای زانکۆ لە سکۆتڵەندا لە ناو گردبوونەوەکەدا رایگەیاند، ئەرکی هەموو کوردێکە لە هەر شوێنێکی جیهان بێت ببێتە دەنگی رۆژئاوا و فشار بخەنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی هێرشەکان.

چالاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆ...

چالاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە