وەزارەتی نەوت وادەڵێت؛

مانگی رابردوو داهاتی نەوتی نێردراو لە عێراقدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی مانگی رابردوی نه‌وت شه‌ش ملیار و 388 ملیۆن و 429 هه‌زار دۆلار بووه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل بووە.

نەوتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، قه‌باره‌ی هەناردەی نه‌وت بۆ مانگی 12ی 2025 گه‌یشتوه‌ته‌ 107 ملیۆن و 651 هه‌زار و 61 به‌رمیل نه‌وت كه‌ داهاته‌كه‌ی شه‌ش ملیار و 388 ملیۆن و 429 هه‌زار دۆلار بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە ماوەی مانگی 12ی 2025دا كه‌ هەناردە کراوە گەیشتوەتە 100 ملیۆن و 420 هه‌زار و 48 به‌رمیل نه‌وت.

په‌یوه‌ست به‌ هەناردەی نه‌وتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ده‌ڵێت، بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک لە هەرێم و کۆمپانیاکانی ن...

وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک لە هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات