وەزارەتی کارەبا : تەکنیکییە
لە سێ پارێزگای هەرێم کێشەی پچڕانی کارەبا دروستبووە
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت، به‌هۆی بوونی كێشه له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، كێشه‌ی پچڕانی كاره‌با له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دروستبووه و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان له چه‌ند كاتژمێری داهاتو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، گرفتی پچڕانی كاره‌با له به‌شێك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دروست بو و به‌شێوه‌كی كاتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه”.