پهرلهمانتارێكی سویسرا هۆشداری دەدات
“هێرشی جیهادییەکان بۆ سەر رۆژئاوا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا”
964+
فەرهاد حەسەن
پهرلهمانتارێكی وڵاتی سویسڕا هۆشداری لە ئەو رووداوانە دەدات کە لە رۆژئاوای کوردستان روودەدەن و دەڵێت ئەو هێرشەی جیهادییەکان دەیکەن بەتەنیا هەڕەشەی سەر رۆژئاوا نییە بەڵکو هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ئەوروپا.
فابیان مۆلینا، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی سویسرا هۆشداریدا لەوەی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە دهكرێته سەر رۆژئاوای كوردستان، هێرشێکی جددین بۆ سەر دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، ههروهها ههڕهشهی له ئاسایشی ئهوروپا دهكهن.
لە بەیاننامەیەکی فابیان مۆلینا کە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت “هێرشی گروپهكان كه لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەماهەنگن، ئامانجیان تێکدانی ئەو دۆخهی ئێستای رۆژائاوایە و ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دهخاتە مەترسییەوە و سەقامگیری ناوچەکەش تێكدهدات”.
دەشڵێت، پێویستە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیردرێت و دەستبەجێیش هێرشەکان رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کورد رۆڵێکی سەرەکی بینیوه لە تێکشکاندنی داعش و گیانی هەزاران کەسی بەختکرد له پێناو كۆتایی هێنان به مهترسی ئهو رێكخراوه، هۆشداریشیدا لەوەی هەر داڕمانێکی ئەمنی لە رۆژائاوا رووبدات رەنگە ببێتە هۆی ئازادکردنی هەزاران بەکرێگیراوی دەستبەسەرکراو کە زۆربەیان هاوڵاتی ئەوروپین، ئەوەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا دروستدەکات.
ئهم پهرلهمانتارهی سویسرا رەخنەی لە هەوڵەکانی شەرعیەتدان بە ئەحمەد شهرع، سهرۆكی كاتی سوریا گرت و ئاماژەی بەوەدا کە “جیهادیی تەنیا بە گۆڕینی جلوبەرگەکەی نابێتە سیاسەتمەدار و ئهو رێبازە هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات”.