ئه‌مشه‌و تیپێكی گه‌وره ده‌رده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی له به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه، كاتێك ئه‌مشه‌و له ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و یاریی لووتكه‌ی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان، له ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌ڕێوده‌چێت، یاریی چوونی نێوانیان له پاریس به بردنه‌وه‌ی بایرن به 1-0 گۆڵ كۆتایی هاتووه.
پاریس ده‌بێت ئه‌مشه‌و بردنه‌وه به دوو گۆڵ تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزه‌كه‌ی له خولی ئه‌وروپا رزگار بكات، به پێچه‌وانه‌وه له خوله‌كه ده‌رده‌كرێت و دوور نییه كێشه و گرفتیش روو له یانه‌كه بكات.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی، له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی میلانی ئیتالی یاریی ده‌كات.
یاریی چوون به سه‌ركه‌وتنی میلان به 1-0 گۆڵ كۆتاییهاتبوو، بۆیه ئه‌مشه‌و تۆتێنهام هه‌مان چاره‌نووسی پاریسی هه‌یه و پێویستی به بردنه‌وه به زیاتر له گۆڵێك هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو یانه‌كانی چێڵسیی ئینگلیزی و بێنفیكای پۆرتوگالی، گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.