کارکردنی تیمەکانی کارەبا – وێنە؛ ئەرشیفی 964
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار دەکەن
ئەمڕۆ شەش گەڕەکی مەخموور بێ کارەبا دەبن
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ئەمڕۆ شەش گەڕەکی مەخموور بێ کارەبا دەبن.
فەرمانگەی کارەبای مەخموور لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی قەزاکە دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 25.1.2026 تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار لەسەر دوو فیدەری سەنتەری قەزای مخموور دەکەن، بۆیە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی بۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە شەش گەڕەک بێ کارەبا دەبن.
ئەو گەڕەکانەی بێ کارەبا دەبن ئەمانەی خوارەوەن؛
1- بەشێک لە گەڕەکی بندیان
2- بەشێک لە گەڕەکی شەهیدان
3- گەڕەکی شێروان
4- بەشێک لە گەڕەکی سەرای
5- گەڕەکی زانایان
6- ناو بازار
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکە سوودمەند بوون.