"دڵمان لای رۆژئاوا بوو"
لە باکوورەوە هاتوونەتە هەولێر و پەیامیان “کوردستان یەک پارچەیە”
964+
رێباز خدر – هەولێر
دوو کچە کورد، لە باکووری کوردستانەوە هاتونەتە هەولێر و لەناو ئاپۆرا جەماوەرییەکەی پاڵپشتیکردن لە رۆژئاوای کوردستان بە 964 یان وت “دڵمان لای رۆژئاوا بوو” بۆیە هاتووینەتە هەولێر.
لە کەمپینەکەی بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، سەلجان سولەیمان هاوڵاتییەکەی باکوور بە 964 ی وت، لە باکوورەوە بۆ خەمی رۆژئاوا هاتووینەتە باشوور چونکە مێژوو و دڵمان لای ئەوانە و دەمانەوێت کورد یەکدەنگ بێت.
ئیپێک ئیرفانیش دەڵێت “ئەو پەیامەی لە باکووری کوردستانەوە هێناومانە ئەوەیە کە کوردستان یەک پارچەیە و نابێتە چوار”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن