ژمارەیەک شەرڤانی هەسەدە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا
ئاگربەست شکێندرا
هەسەدە درۆنێکی خۆکوژی خستەخوارەوە و دوو شەڕڤانیش بریندارن
964+
باری ساڵح
هەسەدە درۆنێکی خۆکوژی خستەخوارەوە و دوو شەڕڤانیش بریندارن، دەڵێن ئاگربەست شکێنراوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی مەیدانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پێشێلکارییەکی نوێی ئاگربەستدا، گروپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشەکە لە رێگەی درۆنی خۆکوژییەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر گوندی (سەفا) لە باشووری شارۆچکەی جەل ئاغا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون.
هاوکات هێزەکانی هەسەدە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و توانیویانە فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە.