"کورد بێکەسە و لە خۆمان زیاتر کەسمان نییە"
فاخیر هەریری چووەتە سەرجادە و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
964+
رێباز خدر – هەولێر
لە چوارچێوەی کەمپینەکەی شاری هەولێر بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان، فاخیر هەریری چالاکوان و خێرخوازی شاری هەولێر چووەتە سەرجادە و هاوکاری کۆدەکاتەوە.
هەریری بە 964ـی وت، “لە هیچم کەم نییە لەم دونیایەی، بەم سەرمایە و بەنەخۆشی هاتیمە سەرجادەی لۆ خزمەتی برایانمان لە رۆژئاوا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەمیشە کورد بێ کەسە و لە خۆمان زیاتر کەسمان نییە، بۆیە پێوستە زۆرترین هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆبکرێتەوە.
چەند رۆژێکە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان کەمپەینی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوای کوردستان راگەیەنراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری