رێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
"هاوبەشێکى جێگیر و دڵسۆزن"
مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
964+
وریا فەتاح
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و رایگەیاند، دەبێت ئاگربەست وەک خۆی بمێنێتەوە و پارێزگاری لێ بکرێت.
مەکگۆرک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نووسیویەتی، هەر تێکچوونێکی دۆخی ئەمنی، بەتایبەتی لەو شوێنانەی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەر کراون، مەترسییەکی گەورەیە و لێکەوتەی نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە.
مەکگۆرک لە پەیامەکەیدا جەختی لە پێگەی کورد کردووەتەوە و دەڵێت:کوردەکان لە عێراق و سووریا، هاوبەشێکی جێگیر و دڵسۆزن و دەبێت بەو شێوەیەش مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و جیهان زۆر سەلامەتترە بەهۆی ئەوانەوە.
ئەم پەیامەی مەکگۆرک لە کاتێکدایە کە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەسەدە و دەوروبەری زیندانەکانی داعش لە سووریا چڕ بوونەتەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندی دیپلۆماتکارانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.