ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە؛ فشار بۆ ئاگربەست و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەکرێت

964+

وریا فەتاح
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:

1- هێورکردنەوەی دۆخەکە: نێچیرڤان بارزانی جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانی کردەوە بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاگربەست لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

2- گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق: سەرۆکی هەرێم داوای کرد دەستبەجێ گفتوگۆی سیاسی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەستپێبکاتەوە، بە ئامانجی دابینکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوودا.

3- هەڵوێستی هەسەدە: مەزڵوم عەبدی سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆکی هەرێمی کرد و ئامادەیی هەسەدەی نیشان دا بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد.

4- مەترسیی داعش: هەردوولا هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچە کوردییەکانی سوریا (رۆژئاواى کوردستان) رووبەڕووی ئاڵۆزیی سەربازی بووەتەوە و هەوڵە دبلۆماسییەکان بۆ ڕێگری لە شەڕی فراوان بەردەوامن.

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته...

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته‌وه