وەزیری پێشووتری ئەوقاف بوو
شێخ محەممەد شاکەلی لەتەمەنی 82 ساڵی کۆچی دوایی کرد
964+
فەرهاد حەسەن
شەوی رابردوو، شێخ محەممەد شاکەلی کەسایەتی ناسراوی کوردستان لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئامانج شاکەلی نووسەر و رووناکبیر لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە، کە شەوی رابردوو باوکی کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆکە پەسەکەی لە مزگەوتی شێخ ئەحمەدی شاکەلی دەبێت لە گوندی سەعداوە، شاکەل.
شێخ محەممەد شاکەلی، ساڵی 1944 لەدایکبووە، ثێشووتر وەزیری ئەوقافی هەرێم بووە و یەکێک بووە لە نووەار و رووناکبیرانی دیاری کوردستان و خاوەنی زیاتر لە 12 کتێبی بڵاوکراوەیە، لە بوارەکانی ئایین و شیعر بابەتی دیکە.