"وەرنەدەرەوە و ورە بدەن بە خەڵکی رۆژئاوا"

سەرماش نەیتوانیوە خۆپیشاندەران لە سلێمانی بباتەوە ماڵەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

گردبوونەوە و ناڕەزایەتی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا لە سلێمانی بەردەوامە و سەرماش ناتوانێ خۆپیشاندەران بباتەوە ماڵەوە.

بەم شەوە درەنگە و بەم وشکەسەرمایە ژمارەیەک لە چاڵاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی چوونەتە بەردەم باخی گشتی و دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دروشم دەڵێنەوە.

دایكێک بەخۆی و هەردوو کچەکەی لەناو خۆپیشاندەرانە و دەڵێت، ئەگەر ناشتوانین بچینە رۆژئاوا و چەک هەڵگرین با بێینە دەرەوە و بەم شێوەیە ورە بدەین بە خەڵکی ئەو پارچەیەی کوردستان.

هاوڵاتییەکەی شاری کەرکوکیش بەشێوەزارە شیرینە کەرکوکییەکەی دەڵێت، “خۆمان و ماڵ و مناڵمان قوربان کوردستان بێ، کورد هەر دەمێنێ، بژی کورد و کوردستان”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی مەخمور بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان هات...

هاوڵاتیانی مەخمور بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان هاتنەسەر شەقام