سەرماوسۆڵە بەردەوام دەبێت

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

رۆژی هەینی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە زۆرترین بەفر لە دەڤەری راپەڕین دەبارێ کە پێشبینیکراوە 20 بۆ 30 سانتیم بەفر ببارێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی شەو پێنجشەممە بارستەی هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات و لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیش بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و بەفر دەگاتە سەنتەری پارێزگاکانیش.

کاریگەری ئەو شەپۆڵە تا درەنگانی شەوی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24.1.2026 بەردەوام دەبێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر باران بارینی پچڕ پچڕی مامناوەندی دەبێت، هەندێک کاتیش شڵێوە دەبێت واتە، بەفر و باران ئاوێزانی یەک دەبن.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا بڕی بەفربارینی لە ناوچەکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکەدا، لەو شەپۆلەدا بەڕێژی 20 بۆ 30 سانتیم بەفر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبارێت.

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

 حاجی ئۆمەران؛ بەفر ماڵەکانی داپۆشیوە

 حاجی ئۆمەران؛ بەفر ماڵەکانی داپۆشیوە