هەواڵەکان؛
داوا دەكرێت وتاری هەینی بۆ پشتگیری كوردانی رۆژئاوا بێت
964+
ژووری هەواڵ
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان، داوا لە سەرجەم وتاربێژانی کوردستان دەکات لە وتاری رۆژی هەینی داهاتوو، وێڕای سەركۆنەكردنی هێرشەکانی سەر كوردانی رۆژئاوا، ئەو کردە دژ بە ئایین و ئینسانییە بۆ خەڵک روونبکەنەوە و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەییدا، تەئکید لە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و یەکهەڵوێستی گەلی کورد بکەنەوە.
ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەکانی سەر رۆژئاوا دەکرێت
قاوەخانەیەكی سلێمانی، كە لە لایەن چەند گەنجێكەوە بەڕێوەدەبرێ، هەڵوێستیان وەرگرتووە و ئیتر هەرچی قاوەی توركی و عەرەبی هەیە فڕێیانداوە لە دوكانەكەیان و بڕیاریان داوە چیتر نەیفرۆشن، لە بەرامبەر ئەوەدا تەنیا قاوەی قەزوانی كوردی و جۆرەكانی دیكە بفرۆشن.
قاوەخانەیەکی سلێمانی: قاوەی توركی و عەرەبیمان فڕێدا و چیتر نایفرۆشین
ئەمڕۆ جیاواز لە شارەكانی دیكەی كوردستان، خۆپێشاندان و رێپێوانی كوردستانیان بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان، لە شاری هەڵەبجە دەستی پێكرد و جەوەكەیان گەرم كردەوە و درێژەیان بەو خۆپێشاندان و ناڕەزاییانە دا، كە چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
هەورامییەکان هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە
هەڵەبجەییەکانیش بۆ رۆژئاوا گردبوونەوە
هەشت مانگە كێشەی شۆفێرانی بارهەڵگری ھێڵی جنوبی مەرزی پەروێزخان چارەسەر نەبووە و ئەمڕۆش جارێكی تر شۆفێرانی هێڵەكە لە بەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و داوایان كرد حەلێكیان بۆ بدۆزنەوە.
شۆفێرانی هێڵی جنوبی مەرزەكە بۆ 964 قسەیان كرد و دەڵێن، ئیشمان نەماوە و بارەکانمان کەم بووەتەوە”.