قاوەی قەزوانی كوردیمان هەیە

قاوەخانەیەکی سلێمانی: قاوەی توركی و عەرەبیمان فڕێدا و چیتر نایفرۆشین

964+

دیلان محەمەدجەزا

قاوەخانەیەک لە سلێمانی بڕیاری داوە چیتر قاوەی توركی عەرەبی نەفرۆشن، ئەمەش وەك كاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو ستەم و داگیركارییەی بەرامبەر گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكرێت.

گەنجێكی قاوەخانەكە بە 964ی وت، قاوە توركی و عەرەبییەكانمان فڕێدا و قاوەی قەزوانی كوردی دەفرۆشین.

گەنجێكی دیكەش كە لە قاوەخانەكە ئیش دەكات، دەڵێت، “بە هەموو شێوەیەک سەپۆرتی رۆژئاوا دەكەین، نەك هەر قاوە، ئەوەتا ئاڵای كوردستانیشمان كڕیوە و بەسەر ژمارەیەك لە قاوەخانەكانی دیكەی سلێمانی دابەشی دەكەین، بۆ ئەوەی هەڵیواسن”.

بڕیاری قاوەخانەكە بە نەفرۆشتنی قاوەی توركی و عەرەبی، وەك خۆیان باسی دەكەن، كاردانەوەیە بەرامبەر ئەو ستەمەی لە كوردانی رۆژئاوا دەكرێ و پشتگیریكردنی خوشك و برایانیانە لە رۆژئاوای كوردستان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێکەوتنی گەنجانی کوڕ و کچ لە سلێمانییەوە بۆ رۆژئاوای...

بەڕێکەوتنی گەنجانی کوڕ و کچ لە سلێمانییەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان