یەکەمەکانی زانکۆی کۆیە داوای دامەزراندن دەکەن
964+
شلێر سه‌عید – کۆیە
ژماره‌یه‌ك له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆى كۆیه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا داواكاربوون دابمه‌زرێن.
ئەمرۆ چوار شەممە 7.3.2023 کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی لە شەقامی زانکۆی کۆیە بەشێک لە قوتابیانی دەرچوی زانکۆی کۆیە گردبوونەوە بە مەبەستی داواکاری بۆ دامەزراندنیان .
شوان زیاد دەرچوی بەشی وەرزشی، نوێنەری قوتابیە یەکەمەکان لە کۆیە سەبارەت بەداواکاریەکانیان بە تۆری 964ی راگەیاند، لە ساڵانى 2017 تاكو 2022 یەکەمەکان دانەمەزراون.
وتیشی “ئێمەش بەشێکین لەو دەرچوانە، داواکاری ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەت و جێگرەکەی و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و پەرلەمان دەکەین کە بەدەم داواکاریەکەمان بێن و دامانمەزرێنن، چونکە بە مافی خۆمان دەزانین وەک یەکەمەکانی کوردستان دابمەزرێین”.
به‌قسه‌ى شوان، ئه‌وان لە کۆیە 500 کەسن لە یەکەمەکان بە سەرجەم بەشەکانهوه ئەمرۆ بەشێکیان لەو گردبونەوەن بەهۆی ئەوەی قوتابیەکان لەدەرەوەی کۆیەن نەیانتوانیوە ئامادەبن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، خوێندکارە یەکەمەکان له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له پێنج هه‌زارو 500 كه‌سن، تاوەکو ئێستا بۆ داواكارى دامه‌زراندنیان 30 خۆپێشاندانیان ئه‌نجامداوه و تائێستاش هیچ كه‌سێكیان دانه‌مه‌زراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن