"ئەوەی ئەوقافی سوریا کردی پەڵەیەکی رەشە"

ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەکانی سەر رۆژئاوا دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامەكەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا بە پەڵەیەكی رەش ناودەبات و دەڵێت، ئەو هەنگاوە بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، داواش لە وتاربێژان دەكات لە وتاری هەینی داهاتوو، سەركۆنەی هێڕشەکان بكەن كە دژ بە ئایین و ئینسانیە و بۆ خەڵکی روون بکەنەوە.

مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە نیگەرانیەکی قوڵەوە ئاگاداری رەوشی بارودۆخی کوردانی رۆژئاواین، کە وێڕای ئەو هەمو ستەم و هێرش و داگیرکاری و شاربەدەرو تاوانانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجامدەدرێت، وەزارەتی ئەوقافی سوریا گشتاندنێکی بڵاوکردۆتەوە و داوای قنوت و دوعا خوێندن لە سەرجەم پێشنوێژ و وتارخوێنانی وڵاتەکەی دەکات بۆ سەرکەوتنی سوپای سوریا بەسەر هاوڵاتیانی کوردا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوقافی سوریا داوای تەکبیر لێدان لە هەموو مزگەوتەکان دەكات وەک دەربڕینی خۆشی بۆ سەرکەوتن و فەتحی کوردستانی رۆژئاوا، ئەو بڕیارە وێڕای ئەوەی پەڵەیەکی رەشە بۆ دامەزراوەی ئایینی سوریا، ئاماژەیەکی نامۆیە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی موسڵمانێتی بکات، چونکە ئەم هەنگاوە بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

داواش لە سەرجەم ناوەند و کەسایەتی ئایینی نێو سوریا و جیهانی ئیسلامی دەکات لە ئاست ئەو کردە تاوانکاری و ناڕەوایە هەڵوێستیان هەبێت و ویژدانیانیان بجوڵێت.

دەشڵێت “ئەرکە رێگە نەدەن ستەم و هێرشکاری لەژێر ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پەردەپۆش بکرێت و ئایەت و چەمک و زاواوەی ئایینی بۆ فەتح و ئیبادەکردنی گەلێکی موسڵمان بەکار بێنن، چونکە ئیسلام بەرییە ئەو جۆرە رەفتارە نامرۆڤانەیە، تەنانەت ئیسلام لەکاتی جەنگیش رێگەی نەداوە ژن و منداڵ و هاوڵاتی قەتلوعام بکرێن”.

یەکێتی زانایانی كوردستان، داوا لە سەرجەم وتاربێژانی کوردستان دەکات لەوتاری هەینی داهاتوو، وێڕای سەركۆنەكردنی هێرشەکان؛ ئەو کردە دژ بە ئایین و ئینسانیە بۆ خەڵک روونبکەنەوە و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی تەئکید لە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و یەکهەڵوێستی گەلی کورد بکەنەوە”.

ئەم هەڵوێستەی یەکێتی زانایانی كوردستان لەكاتێكدایە، کە وەزیری ئەوقافی سوریا، بە ئایەتێک لە سورەتی ئەنفال داوا لە سەرجەم ئیمامی مزگەوتەکانی سوریا دەكات كە لە کاتی نوێژەکان دوعا بۆ گروپەكان بکەن کە سەرکەتووبن لە “فتوحاتەکانیان” (دژی كورد)، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی كوردیش مسوڵمانە و ئایەتێكی لەو شێوەیە نایگرێتەوە.

یەکەم کاردانەوە لەبارەی گشتاندنەکەی وەزارەتی ئەوقافی ...

یەکەم کاردانەوە لەبارەی گشتاندنەکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا کە هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان بە فتوحاتەکان ناودەبات

مامۆستایانى ئاینى؛ دژى ئەنفالەکەى ئەحمەد شەرعن

مامۆستایانى ئاینى؛ دژى ئەنفالەکەى ئەحمەد شەرعن