بەناوى دینەوە

مامۆستایانى ئاینى؛ دژى ئەنفالەکەى ئەحمەد شەرعن

964+

عەبدولعەزیز- هەولێر

میلاد جەلال- گەرمیان
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

مامۆستایانى ئاینى لە هەرێمى کوردستان، دژى فتواکەى وەزارەتى ئەوقافى سوریان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان و دەڵێن: خودا لەگەڵ ئەوە نییە بە ناوى دینەوە هێرش بکەیتە سەر موسوڵمانان.

ژمارەیەک مامۆستاى ئاینیى لە هەرێمى کوردستان، بۆ مایکى 964 قسەیان کردووە و وێراى دژبون بەو فەتوایەى وەزارەتى ئەوقافى سوریا، جەخت لەوە دەکەنەوە، هیچ میللەتێک مافى نییە بەناوى دینەوە هێرش بکاتە سەر کورد.

دەشڵێن: هەر زوڵمێک بەناوى دینەوە بێت، لاى خواى گەورە قبوڵکراو نییە.

ساڵانێکە کورد لە بەشەکانى کوردستان بەناوى ئیسلامەوە دەچەوسێندرێنەوە، رژێمى پێشوى عێراقیش لەژێر ناوى سورەتى “ئەنفال” 182 هەزار کوردى باشورى کوردستانى، ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای ...

کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتنەسەر شەقام